بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتمانی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەری ئەلمەعلوومە بە وتنی ئەوەی کە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، لە ڕەوتی سیاسی هەرێم کاریگەری نابێت و هەمووان بردنەوەی یەکێتی لە پارتی دەبینن، زیادی کرد: هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کە تێیدا پارتی بەس دوو کورسی بەدەست هێنا، باس لە نزم بوونەوەی ئاستی ڕەوایی و خۆشەویستی ئەو پارتە لە هەرێم دەکات.
ناوبراو بە ئاماژە بەئەوەی کە بارزانی بەس گرینگی دەدات بە مانەوەی زیاتری خۆی لە سەر دەسەڵات و گەورە کردەنەوەی خەزێنەی بنەماڵەکەی خۆی، زیادی کرد: حکومەتی ئێستای هەرێم خەسار لە هاووڵاتیانی کورد دەدات و بەهۆی سیاسەتە هەڵەکانیەوە ئامانجەکانی لایەنگرەکانی خۆیی نەهێناوەتە دی.
Your Comment